خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی رۆیتەرز، ڕۆژی دوشەممە ۱۹ی ڕەشەممە بەرامبەر بە ۹ی مارس، دەیوید پیمان بەڕێوەبەری گشتی دۆخی ئابوری و گەمارۆ لە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا
خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی رۆیتەرز، ڕۆژی دوشەممە ۱۹ی ڕەشەممە بەرامبەر بە ۹ی مارس، دەیوید پیمان بەڕێوەبەری گشتی دۆخی ئابوری و گەمارۆ لە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ووتی: ویلایەتە یەکگرتووەکان هەرکەس و کۆمپانیایەک کە لەگەڵ هەرنەتەوەێیک، و بەهەرشێوەیەک لە کۆکردنەوە، گواستنەوە و فرۆشی نەوت و بەرهەمی پترۆشیمی یا بەرهەمە نەوتیەکان یارمەتی ئێران بدات و گەمارۆکانی ئامریکا لە دژی ئێران پێشێل بکەن، دەیان ناسێنێت و بەرەنگاریان دەبێتەوە. دەیوید پەیمان هەروەها ووتی: کە ویلایەتە یەکگرتوەکان کاپیتانی کەشتیەکان هان ئەدات تا لە هەموو شێوەیەکی گواستنەوەی بەرهەمەکان لەڕێگەی کەشتیەوە بۆ کەشتی کە بارەکەی شمولی یاساکانی گەمارۆیە، عەکسی بگرن و بینێرن بۆ دەسەڵاتدارانی ووڵات. پێشتر هەندێک لە کەشتیەکان لەکاتی کاری نایاسایی بۆ شاردنەوەی دۆخی خۆیان، ئامێری دۆزینەوەی خۆیان دەکوژاندەوە. ناوبراو لە درێژەی قسەکانی خۆی ووتی: ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕیزبەندی هۆشداری دانەکانی خۆیان بەمەبەستی بەرگری لە پێشێلکردنی گەمارۆکان لەدژی تاران، بەنەوتهەڵگرەکانیان وتووە تا ئامێری دۆزینەوەی خۆیان نەکوژێننەوە تا لەسەر ئاو شوێنیان بدۆزرێتەوە. دەیوید پەیمان لەم بارەیەوە بە بونیادی دیفاع لە دیمۆکراسی ڕایگەیاند کە لە گەمارۆ بە دژی ئێران پشتیوانی دەکات وهەروەها ووتی: ئەگەر کەشتیەکان ئەم بابەتە گرنگە بە جدی وەرنەگرن ،مەترسی لەسەریان دەبێت. دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ ،سەرۆک کۆماری ئامریکا دوای هاتنە دەرەوەی یەک لایەنە لە ڕێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئێران بەناوی( بەرجام ) بڕیاری قەدەغەی بۆ هەناردەکردنی نەوت دەرکرد و ڕایگەیاند دەیهەوێت ڕێگە نەدات ئێران نەوت هەناردەی دەرەوە بکات. هەروەها لەم ڕێگەیەوە ئێران ناچارکات تا بەرنامەی چالاکیە ناوکەییەکانی خۆی بە شێوەی ئاشتیخوازانە داڕێژێت. زۆربەی کڕیارانی نەوتی ئێران، کڕینی نەوتیان لە ئێران ڕاگرتووە، بەڵام چین هێشتا کڕیاری نەوتی ئێرانە، دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لە ۲٥ی سپتامبری ساڵی ڕابردوو گەمارۆیی خستۆتە سەر بەشێک لە کۆمپانیا چینیەکان.