خەباتمێدیا: بهشێک له زیندانیانی ڕاپەڕینی مانگی خەزەڵوەر لەپێوەند بە کارەساتی کۆرۆنا ڕاگهیانراوێکیان بڵاوکردهوه.
خەباتمێدیا: بهشێک له زیندانیانی ڕاپەڕینی مانگی خەزەڵوەر لەپێوەند بە کارەساتی کۆرۆنا ڕاگهیانراوێکیان بڵاوکردهوه.
دهقی ڕاگهیاندراوهکه بهم شێوهیه:
ئێمە بەناوی زیندانیانی ڕاپەڕینی مانگی خەزەڵوەر وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆمان لەگەڵ جەماوەری ئێران کە جارێکی دیکە قوربانی سیاسەتی دژە مرۆڤی بوین. دەبێ هۆکاری ئەم کارەساتە لە ڕیشەی چل ساڵەی ئەم دەسەڵاتە بدۆزینەوە. لە دۆخێکدا کە خەڵکی ئێران بۆ بەرەنگاربونەوە لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە توشی کێشە بون و دۆخێکی نالەباریان هەیە، ولە کەمترین پێداویستیەکان بێ بەشن، هەروەها دەسەڵات بە شاردنەوەی ڕاستیەکان لەپێوەند بەم ڤایرۆسە، دەبێتە هۆکاری ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی زۆر گەورە . هەروەها زیندانیان لە توش بوون بەم کارەساتە جیاوازیەکیان نیە و لەبارودۆخێکی زۆر خراپدا دەژین. دۆخێک کە ماسک و مەوادی پاک کەرەوە تێیدا بوونی نیە و لەم ڕۆژانە سەرەڕای تووش بونی زیندانیان بە هەر جۆرە نەخۆشیەکی وەرزی و هەندێک لە زیندانیەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پزیشکەکانی زیندان حاشای لێ دەکەن و بە بێ چاوپێکەونی پزیشک و نەدانی دەرمان بە بیانوێک دەگەڕێندرێنەوە بۆ زیندان. تەنانەت ڕێگە نادەن بە بنەماڵەی زیندانیەکان کە دەرمان بهێنن بۆ زیندانیەکان. داوا لە تەندروستی جیهانی و سەرچاوە نێونەتەوەییەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ دەکەین لە ڕوودانی کارەساتی مرۆڤانە لە ئێران بەرگری بکەن، وئاگاداری تەندروستی و بارودۆخی زیندانیان بن.