دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی محەممەد بن سەلمان شازادەی عربستان داوای لێکردووە دەستوەردان بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سوودان، هاوکات سوودانیش پێشوازی لە هەوڵەکانی سعوودیە و ئەمەریکا کرد بۆ گەیشتن بە ئاشتی.لە لووتکەی سعوودیە- ئەمەریکا، کە دۆناڵد ترەمپ و محەممەد بن سەلمان ئامادەی بوون، سەرۆکی ئەمەریکا وتی: شازادەی عربستان باسی سوودانی کرد و وتی: تۆ باسی شەڕی زۆر دەکەیت، بەڵام شوێنێک هەیە لەسەر زەوی بە ناوی سوودان، ئەوەی لەوێ ڕوودەدات ترسناکە.ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی بن سەلمان باسی سوودانی کرد، نیو سەعات دوای ئەوە ئیدارەکەی دەستی بە لێکۆڵینەوە لەو پرسە کرد.