ڕێکخراوی نەتەوە تەکگرتووەکان نیگەرانی لە سەردانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بۆ ناوچە قەدەغەکراوەکانی خاکی سوریە دەردەبرێت و وتەبێژی ڕێکخراوەکەش ڕایگەیاند، سەردانەکە جیگەی نیگەرانیە و بە هەموو شێوەیەک ئیدانەی دەکەین. ستیڤان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە تەکگرتووەکان دەڵێت: سەردانی ناتانیاهۆ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ ناوچەی داماڵراو لە هێزی سەربازی، جێگەی نیگەرانییە و دەبێت ئیسرائیل ڕێز لە ڕێککەوتننامەی ساڵی 1974 بگرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، ناتانیاهۆ بە ئاشکرا و بێ ترس سەردانی ئەو ناوچەیەی کردووە، ئەم کارەی ئیسرائیل ئێمەی نیگەران کردووە، هاوکات نائارامی لە ناوچەکە دروست دەکات.