یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری دەکات بۆ سەرکردایەتیکردنی هێزێکی نوێی پۆلیس لە غەززە
یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری دەکات بۆ فراوانکردنی ئەرکەکانی پۆلیس و ئاسایشی سنوری لە غەززە بە شێوەیەکی بەرچاو، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ پشتیوانیکردن لە پلانی ئاشتی ئەمریکا.میدیاكانی ئهڵمان بڵاویانكردهوه، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل لەسەر ئەو پێشنیارانە كۆدهبنهوه کە ئامانجیان بەهێزکردنی ڕۆڵی یەکێتی ئەوروپایە.بەپێی پلانەکە، یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت ئەرکی پۆلیسی خۆی لە کەرتی ڕۆژئاوا، ، بەکاربهێنێت بۆ سەرکردایەتیکردنی دروستکردنی هێزێکی پۆلیسی نوێ بۆ کەرتی غەززە، لە ماوەی مامناوەنددا نزیکەی سێ هەزار ئەفسەری ئەمنی فەلەستینی ڕابهێنێت، ئامانجی درێژخایەن ڕاهێنانی سەرجەم ئەندامانی ئەو هێزەیە کە پێشبینی دەکرێت ژمارەیان بگاتە 13 هەزار کەس.