هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی هێمن خورشیدی لە لایەن هێزە بەکریگیراوەکانی ڕژیمی ئێرانەوە لەم شارە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران و کوردستانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٠٤٠٤، هێمن خورشیدی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی بانە لەلاگیراوە.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە خانەودەکەی هێمن خورشیدی، ئەو هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی لە قاوەخانەکەی خۆی لە بانە گیراوە.ناوبراو دوای گیرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆیی گیرانی و تۆمەتەکانی سەپێنراو بەسەریدا لە بەردەستدا نییە.