وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیداگریی کردەوە کە قەیرانی ئاو لە ئێران تەنها ئەنجامی وشکەساڵی نییە، بەڵکو دەرئەنجامی «ساڵانێک خراپ بەڕێوەبردن و سیاسەتە ناکارامەکانی» ڕژیمی ئاخوندیە.لە پەیامەکەدا هاتووە کە قەیرانی ئێستا «ناچاری نەبووە» (واتە دەتوانرا ڕێگەی لێ بگیرێت) و بە وتەی ئەم وەزارەتە، حکوومەتی ئێران بە قوربانیکردنی سەرچاوە سروشتییەکان و ئیکۆسیستەمەکانی وڵات لە پێناو ئامانجە سیاسییەکاندا، خەڵکی ڕووبەڕووی دەرئەنجامە قورسەکانی ئەم شپرزەییە کردووەتەوە.هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هۆشداریی شارەزایان لە ساڵانی ڕابردوودا پشتگوێ خراون و چاکسازییە پێویستەکان بۆ پاراستنی بەردەوامیی سەرچاوەکانی ئاو دواخراون.بە وتەی ئەم دامەزراوەیە، ڕێکارە کاتی و ناکارامەکانی وەک جیرەبەندیی ئاو، ئێستا ژیانی ملیۆنان کەسی تووشی کێشە و شێواوی کردووە.