سێ‌شه‌مه 

19 ره‌شه‌مه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە مەرجەکانی بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی، ئازادکردنی دەمیرتاشە

یەکێک لە مەرجەکانی بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی، ئازادکردنی دەمیرتاشە
خەبات میدیا

جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا، لەوانە ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوەڵانی یەکێکە لە داواکارییەکانیان بۆ قبووڵکردنی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا. دەشڵێت، لە 2018ـەوە رێکارەکانی بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا راگیراون، دوای ئەوەی وڵاتەکە بەهۆی ژمارەیەک کێشەی "بنەڕەتییەوە" لە یەکێتییەکەیان دوورکەوتەوە. 
بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە وەڵامی ئیمەیڵێکی نیاز مستەفا، ئیدتۆر لە بەشی نێودەوڵەتی رووداو سەبارەت بە کاریگەری پەسندکردنی بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی یەکێتیی ئەورووپا بۆ قبوڵکردنی تورکیا رایگەیاند، "کۆمیسیۆن چەندین جار دووپاتی کردووەتەوە کە پێویستە تورکیا بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا وەک ئەولەویەتێک جێبەجێ بکات. ئەمەش ئەو بڕیارانە دەگرێتەوە کە لە قازانجی ئازادکردنی دەستبەجێی بەڕێز دەمیرتاش، عوسمان کاڤالا و ئەوانی دیکە دەرچوون"

3 مانگ و 16 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەکێک لە مەرجەکانی بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی، ئازادکردنی دەمیرتاشە

یەکێک لە مەرجەکانی بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی، ئازادکردنی دەمیرتاشە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن