ترەمپ و مامدانی لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لەهەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا لەگەڵ زوهران مامدانی، سەرۆک شارەوانیی نیویۆرک لە کۆشکی سپی کۆدەبێتەوە، ئەمەش یەکەم بەریەککەوتنی راستەوخۆی نێوان ئەو دوو کەسایەتییە سیاسییەیە کە چەندین مانگ دژایەتی یەکتریان کردووە.
رۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سۆشیال ترووس، ئاشکرای کرد، رۆژی هەینی 21ـی نوامبر، لە دەفتەری تایبەتی سەرۆکایەتی لە کۆشکی سپی لەگەڵ مامدانی کۆدەبێتەوە، ئەمەش بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانیانی نێوان سەرۆکە کۆمارییەکە و ئەستێرە نوێیەکەی دیموکراتەکان.
ترەمپ لەبارەی کۆبوونەوەکەی نووسیوویەتی، "مامدانی داوای کۆبوونەوەی کردووە" و بەڵێنیشی داوە لەداهاتوویەکی نزیکدا، "وردەکاری زیاتر ئاشکرا دەکات.