سپای رووسیا دەڵێ، دەستیان بەسەر شاری کوپیانسکدا گرتووە لە رۆژهەڵاتی ئۆکراین
رۆژی پێنجشەممە 20-11-2025 میدیای رووسیا بڵاویکردەوە، سێرگی کوزۆڤلێڤ، فەرماندەی سپای رووسیا لە رۆژئاوای وڵاتەکە بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای وت: "هێزەکانی رووسیا بە تەواوی شاری کوپیانسکیان ئازاد کرد."
بەوتەی کوزۆڤلێڤ، شارەکە ناوەندێکی گرنگی بەرگریی ئۆکراین بووە.
لە رۆژی یەکەمی هێرشەکەی 2022ـی مۆسکۆ بۆ سەر کیێڤ، شاری کوپیانسک کەوتە دەستی رووسیا، دواتر کیێڤ وەریگرتەوە.
تاوەکو ئێستا ئۆکراین هیچ زانیارییەکی لەوبارەوە نەدرکاندووە.