بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئاساییبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سعودیه، دوابه‌دوای ئه‌و مه‌رجه‌ی كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی شانشینی سعودیه دیاریكرد رایگه‌یاند، "ده‌وڵه‌تی فەلەستین بونی نابێت".
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ رایگه‌یاند، "ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی بونی نابێت ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر حیسابی ئاساییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ سعودیه‌ش بێت"، له هه‌مانكاتدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گه‌شبینی خۆی به ئاسۆی ئاساییبونه‌وه ده‌ربڕی و وتی "هه‌مو شتێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌وترێت و له ناوخۆدا ناوترێن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان له دەفتەری ئۆڤاڵ دوای ئه‌وه‌ی پێشوازییه‌كی گه‌رمی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه لێكرا ڕایگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت به‌شێك بین له ڕێكه‌وتنه‌كانی ئیبراهیم، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت دڵنیابین له‌وه‌ی ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری دو ده‌وڵه‌تی به ڕونی دیاریكراوه".
شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وتووێژێكی بنیاتنه‌ر"یان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجامداوه و پێداگریشیكرده‌وه، "كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له‌وه‌ی كه هه‌لومه‌رجی گونجاو له زوترین كاتدا بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه دروستبكرێت".