شەڕی سوودان بەردەوامە و لە شەوی ڕابردووەوە سوپا هێرشەکانی بەرەو ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی پشتيوانی خێرا لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە توند کردووەتەوە.سپای سوودان و هێزە پاڵپشتەکانی
بە موشەک و تۆپ لە بەرە چالاکەکاندا هێرشی توندیان دەستپێکردووە بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنەوەی شوێنە ستراتیجییەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکە و پێشڕەویکردن بەرەو هەرێمی کۆردۆفانی ڕۆژئاوا و ناوچەی دارفور هاوکات، شەڕ و پێکدادان لە شاری بابنوسا لە ویلایەتی کۆردۆفان کە هێزەکانی پشتيوانی خێرای لێ جێگيرە بەردەوامە و ئەو هێزانە زياتر لە شارەکەدا بڵاوەيانکردووە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دوا مۆڵگەکانی سپا لە ویلایەتەکەدا دەدەن