ئەمریکا داوا لە باڵێوزخانەکانى دەکات لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی کۆچى بەکۆمەڵ بۆ وڵاتانی رۆژئاوا بکەن
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێ رێنمایی داوەتە باڵێوزخانەکانى لە وڵاتانی رۆژئاوا کە زانیاری لەبارەی لێکەوتەکانی کۆچی بەکۆمەڵ لە رووی مافەکانی مرۆڤ و کاریگەرییەکانی لەسەر سەلامەتیی گشتی ئامادە بکەن. لە پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کۆچی بەکۆمەڵ هەڕەشەیەکی جیدییە لەسەر شارستانییەتی رۆژئاوا وسەقامگیریی هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەمریکا لاواز دەکات.وەزارەتەکە هۆشداری دەدات کە بەرپرسانی ئەمریکا لەمەودوا
چاودێریی سیاسەتەکانی وڵاتانی رۆژئاوا دەکەن کە نەرمی بەرامبەر تاوان و پێشێلکارییەکانیمافی مرۆڤی کۆچەران دەنوێننیان سیستەمێکی وەهایان دروستکردووە کە مافی کۆچەران لەسەر حیسابی هاووڵاتییانی خۆیان لەپێشتر دادەنێت.