ئەورووپا و بەریتانیا لە پلانی ئاشتی ئۆکرانیا نیگەرانن و لەگەڵ ئەمەریکا کۆدەبنەوە
ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا و بەریتانیا، لە جۆهانسبێرگ، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لە بارەی ڕەشنووسی پلانکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین ئەنجامدا.دوای کۆبوونەوەکەیان، هەر یەکە لە ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، فرێدریک مێرز ڕاوێژکاری ئەڵمان، ئەلیکساندەر ستاپ سەرۆکی فینلەندا، ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە، ڕایانگەیاندووە، نیگەرانن لە سنووردارکردنی پێشنیارەکانی ئەمەریکا، بە تایبەت ئەو بابەتانەی کە پەیوەندی بە یەکێتیی ئەورووپاوە هەیە، دەبێت ئەمەریکا ڕەزامەندی لە "ناتۆ" وەربگرێت بۆ بڕیاردان لە سەر چارەنووسی کێشە پەیوەندیدارەکان بە ئەورووپا.