خەباتمێدیا: دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتیزامیەکانی رژیم لە سنووری شاری قەڵادزێ و سەردەشت بریندار بوون.
خەباتمێدیا: دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتیزامیەکانی رژیم لە سنووری شاری قەڵادزێ و سەردەشت بریندار بوون.
سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە ٣ی بەفرانبار، گرووپێک کۆڵبەری کورد لە سنووری نێوان شاری قەڵادزێ و سەردەشت دەکەونە کەمینی هێزە ئینتزامیەکانەوەو و به هۆی تەقە کردن لێیان لەلایەن ئەو هیزانەوە، دوو کۆڵبەر بەسەختی بریندار دەبن و بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی شاری قەڵادزێ ڕاگوێزراون.
ئەم دوو کۆڵبەرە کوردە ناویان " ئیبراهیم محەممەد رەحیم" تەمەن ٤٠ ساڵ و " عەتا محەممەدزادە" تەمەن ٤٨ ساڵە.
جێی باسە ئەم دوو کۆڵبەرە کوردە چارەسەری پزیشکییان وەرگرتووە و ئێستاکه لە نەخۆشخانەدان.
هەر لەم پێوەندەداو بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری کوردپا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی "عەلی مام وەیسی" تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی ئەبووبەکر، خەڵکی "باسک کولسە" و نیشتەجێی سەردەشت به تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتیزامیەکانی رژیم لاقی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە کوردە به هۆی سەختی برینەکانیەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ و دۆخی گشتیشی نالەبار ڕاگەیەندراوە.
نوشتن یک پیغام...