وەزارەتی ناوخۆی سوریە لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای لادێکانی دیمەشق، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەی ئەلتەل، ئۆپەراسیۆنێکیان کرد، کە لە ئەنجامدا دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان گیران.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشدا، لەساتی گیرانی ئەو دوو بازرگانەی ماددە هۆشبەرەکان بڕی 90 هەزار حەبی کاپتاگۆنیان پێبووە مەبەستیان بووە لە ناوچەکە دابەشی بکەن و بیفرۆشن.ڕاشیگەیاند، ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان گیراوەتە بەر و ڕەوانەی دادگا کراون بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.