سێ‌شه‌مه 

19 ره‌شه‌مه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ژنێکی گەنج لە ئێران بە دەستی خەسووی کوژرا

ژنێکی گەنج لە ئێران بە دەستی خەسووی کوژرا
خەبات میدیا

ژنێکی گەنج لە ئێران بە دەستی خەسووی کوژرا


ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە، لە شارستانی فومەن سەر بە پارێزگای گیلان، ژنێکی گەنج بە ناوی "سارا شەمشادی" بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کوژراوە. وردەکاریی ڕووداوەکە بەم شێوەیە کە سارا لەلایەن خەسوویەوە، واتە دایکی هاوژینەکەی، بە ئاسن و میلگرد هێرشی کراوەتە سەر و بە سەختی لە سەر و دەموچاویدا بریندار کراوە. سەرچاوەکان دەڵێن دوای لێدانەکە، دەرگای ژوورەکەی لەسەر داخراوە و ڕێگە نەدراوە فریاگوزاری بۆ بکرێت تا کوژراوە. جێگەی ئاماژەیە، ئەم قوربانییە خاوەنی منداڵێک بووە و بەپێی زانیارییەکان لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا، منداڵەکەشی لە شوێنی ڕووداوەکە بووە. "ئەو تاوانە دڕندانەیە جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەی سەلماندەوە کە یاسا و سیستەمی قەزایی حکومتی ئێران، هیچ پاراستنێک بۆ ژنان دابین ناکەن و ژیانیان لەبەردەم مەترسیدایە.

3 مانگ و 14 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ژنێکی گەنج لە ئێران بە دەستی خەسووی کوژرا

ژنێکی گەنج لە ئێران بە دەستی خەسووی کوژرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن