شاخەوانانی کوردستانی ئێران ناسنامە بۆ کێوەکان دادەنێن
ژینگەپارێزان و شاخەوانانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی ئێران، بە پۆشینی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردەواریی هاوڕەنگی کێو و شاخەکان، تابلۆ و ناسنامە بۆ چیاکانی ناوچەی گەورکایەتی لە بۆکان دادەنێن و دەڵێن، شاخەکانی کوردستان خاوەنی ناسنامە و مێژووی لەمێژینەی خۆیانن و مەبەستیان لەم کارە ئەوەیە گەشتیارانی بیانی، یان ئەو کەسانەی شارەزای شاخ و کێوەکان نین، هەروەها نەوەکانی داهاتوو بەم تابلۆیانە بەرزاییەکان بناسنەوە و شارەزاییان لەسەریان هەبێت.هەروها ڕایەنگەیاند ئێمە لە پێناوی پاراستنی ژینگە و ناسنامەی شاخەکان ئەم تابلۆیانە دادەنێن و هیوادارین نەوەکانی داهاتوومان پارێزگاری لە ژینگە و شاخەکانمان بکەن.هەروها ئەندامی گرووپی شاخەوانی بۆکان، دەڵێت: دانانی تابلۆ بە مەبەستی پێدانی ناسنامە بە کێوەکان نییە، چونکە ئەوان خۆیان بە درێژای مێژوو خاوەن ناو و ناسنامەی خۆیانن. ئێمە دەبێ ئەو ناسنامەیە بپارێزین.