هێرشەکانی داعش بۆ سەر دێرەزوور زیادی کردووە
ئەمڕۆ یەکشەممە،23/11/2025 ، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، "هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش ئاماژەن بۆ زیادبوونی جموجووڵی شانە نووستووەکانی ئەو گرووپە، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دێرەزوور، هەروەها هێرشەکانی چەکدارانی داعش مەترسی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات.لە راگەیەندراوەکەی ڕوانگەی سووری دا هاتووە، لە ماوەی حەوتویەک، شانەکانی داعش نۆ هێرشیان لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە کردووە، کە هەشت هێرشیان لە دێرەزوور بووە هێرشەکەی دیکەش لە حەسەکە بووە، ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەی هێرشەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتووەتە 224 هێرش.