یەکەم باری بەنزینی سوپەری هاوردەکراو بە نرخی نزیکەی ٦٦ هەزار تمەن فرۆشرا
"هاوكات لەگەڵ دەستپێکردنی سیاسەتی بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی لەلایەن حکوومەتی مەسعوود پزیشکیانەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەمین باری بەنزینی سوپەری هاوردەکراو لە بۆرسەی وزەی ئێران، بە نرخی ٦٥ هەزار و ٨٠٠ تمەن بۆ هەر لیترێک فرۆشرا.بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا سەربە ڕژیمی ئاخوندی و سپای پاسدارانە، قەبارەی ئەم بارە ٣٠٠ هەزار لیتر بووە و بڕیارە ڕۆژی ٨ی سەرماوەز ڕادەستی کۆمپانیای دابەشکار بکرێت.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری بۆرسەی وزە ڕایگەیاندووە، پاش ڕادەستکردنی، ئەوبەنزینە لە ماوەی ٧ بۆ ١٠ ڕۆژی داهاتوودا لە وێستگەکانی سووتەمەنی بەردەست دەبێت.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە جارێ هیچ بڕێکی دیکە بۆ مامەڵەکانی ڕۆژی سێشەممە دیاری نەکراوە و پێدەچێت خستنەڕووی بەشەکانی دیکەی بەنزینی سوپەر، بۆ حەوتوی داهاتوو دوا بکەوێت."