هاوڵاتییەکی لوڕستانی لە ڤیدیۆک ، پەردە لەسەر قەیرانێکی مەترسیدار لادەدات. بەپێی گرتە ڤیدۆیەکە، بڕانی ئاو لەم پارێزگایە چیتر ڕووداو نییە، بەڵکو بووەتە ڕۆتینێکی ڕۆژانە و دانیشتووانی ناوچەکە لە ڕۆژێکدا چەندین جار تووشی بێئاوی و گرفت لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە دەبن.ئەم دۆخەی لوڕستان، تەنها کێشەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکو ئاوێنەیەکە بۆ هەرەسهێنانی تەواوەتیی ژێرخانە هەستیارەکانی وڵات. ئەو ژێرخانانەی کە لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە دەسەڵاتی ڕژیمی ئێران، بەهۆی تاڵانی ئیران سیستماتیک، خراپ بەڕێوەبردن و بەهەدەردانی سەرمایە نیشتمانییەکانەوە، گەیەندراونەتە لێواری داڕمان.لەکاتێکدا قەیرانی ئاو یەخەی زۆربەی ناوچەکانی ئێرانی گرتووە، بەرپرسانی ڕژیمی ئێران نە وەڵامێکیان پێیە و نە بەرنامەیەک بۆ چارەسەر. دەرەنجامەکەش بۆ خەڵک ڕوونە: هاوڵاتیان ناچارن خۆیان ئاو جیرەبەندی بکەن و لەجیاتی حکوومەت ئیدارەی قەیران بدەن؛ دۆخێک کە تێیدا کەرامەت و شکۆی خەڵک لەژێر چەرخی گەندەڵی و ناکارامەیی دەسەڵاتدا تێکشکێنراوە.