دۆناڵد ترەمپ ئیخوان موسلیمین دەخاتە لیستی تیرۆرەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گرووپی ئیخوان موسلیمین وەک "رێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی" دەناسێنێت. بڕیارەکە دوای چەند رۆژێک دێت لە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی درێژ لەسەر چالاکییەکانی ئیخوان و زیادبوونی نیگەرانییەکان لەنێو ئیدارەی ترەمپدا.
رۆژی یەکشەممە 23-11-2025 دۆناڵد ترەمپ بە ماڵپەڕی (جەست زە نیوز)ـی ئەمریکی راگەیاند، ئیخوان موسلیمین دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.
ترەمپ گوتیشی: "ئەمە بە تووندترین و بەهێزترین شێوە دەکرێ. خەریکە بەڵگەنامە کۆتاییەکان دادەڕێژرێن."
ئیخوان موسلیمین گرووپێکی ئیسلامییە، نزیکەی سەدەیەک لەمەوبەر لە میسر دامەزراوە، بەڵام لق و بزووتنەوەی سەربەخۆی لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە