90 کەس بەهۆی لافاوەوە لە ویێتنام گیانیان لەدەستدا
بەرپرسانی ویێتنام رایانگەیاند، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، لافاو و هەرەس هێنانی زەویەوە، لانیکەم 90 کەس گیانیان لەدەستداوە، خەڵکێکی زۆر لەسەر سەربانی ماڵەکانیان گیریان خواردووە و رێگە شاخاوییەکان داخراون.
لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمەوە بارانی بەخوڕ نێوەڕاست و باشووری ڤیێتنامی گرتووەتەوە و شوێنە گەشتیارییەکان چەندینجار بەر لافاو کەوتوون، زیانە ئابوورییەکانیش بە سەدان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێن.
لە چەند رۆژی رابردوودا، بەشێکی شاری "نها ترانگ"ـی کەناراوەکان نقوم بوو، هەروەها هەرەسی کوشندە لە ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری ناوچەی گەشتیاریی "دا لات" روویدا.