دوای ڕەخنەکانی ترەمپ؛ زێلێنسکی ستایشی ترەمپ دەکات
سەرۆکی ئۆکرانیا پەیامێکی سوپاسگوزاری ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا کرد و ستایشی هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی وڵاتەکەی کرد. ئەمەش دوای ڕەخنەکانی ترەمپ هات کە ئاراستەی سەرکردایەتیی ئۆکرانیای کرد.
سەرۆکی ئۆکراینا هەوڵیدا دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکییەکەی دڵخۆش بکات، دوای ئەوەی ترەمپ ڕەخنەی لە کیێڤ گرت بەوەی سەرکردایەتیی ئۆکرانیا هیچ سوپاسی هەوڵەکانی ئەمریکایان نەکردووە.
ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەسەر تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی، "ئۆکرانیا سوپاسگوزارە بۆ ئەمریکا، بۆ دڵی خەڵکی ئەمریکا و بۆ سەرۆک ترەمپ بە شێوەیەکی کەسی بۆ ئەو هاوکارییەی کە دەیکات بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئۆکرانییەکان". دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانێکی 28 خاڵی بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا خستووەتەڕوو، تا 27ـی ئەم مانگە مۆڵەتی بە ئۆکرانیا داوە بۆ ئەوەی لەسەر پلانی ئاشتی ڕازی بێت.