بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە هێرشێکی خۆکوژیدا بۆ سەر بنکەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ پۆلیس کوژران.ئاژانسی فرانسی پرێسی فەرەنسی لە زاری مەیان سەعید، فەرماندەی پۆلیسی پێشاوەر بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی نۆڤمبری 2025، لە بەردەم بنکەیەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە شاری پێشاوەری، خۆکوژێک خۆی بە ژمارەیەک ئەندامی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی تەقاندووەتەوە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی پۆلیسی فیدراڵی کوژراون و چوار پۆلیسی دیکەش برینداربوون.