لە سوریە پێدانان لەنێوان ئاسایشی ناوخۆ و گروپێکی تورکمانیدا ڕویدا
پەیامنێری كەناڵی "سکای نیوز عەرەبی" ڕۆژی دوشەممە لە زاری سەرچاوە خۆجێییەکانەوە لە سوریە بڵاویکردەوە، کە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئاسایشی ناوخۆ و گروپێکی چەکدار لە گوندی بەدروسیە لە گوندەواری لازقییە ڕویداوە.بەگوێرەی روانگەی سوری، شەڕ و ئاڵۆزییەک کە تەقەکردنی تێدابوە، لە گوندی بەدروسیەی گوندەواری لازقییە، لەنێوان یەکەکانی سەر بە فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ و گروپێکی چەکداری تورکمانیدا سەریهەڵداوە، کە لەناو یەکێک لە هۆتێلەکانی گوندەکەدا (خۆیان حەشار دابو).دەشڵێت، "یەکەکانی ئاسایشی سوریە هەوڵیان داوە بە زەبری هێز بڕیاری چۆڵکردنی هۆتێلەکە جێبەجێ بکەن، ئەوەش بوەتە هۆی دروستبونی گرژی و پاشان شەڕ و تەقەکردن".