سپای ئیسرائیل ڕهنگه هێرشی پێشوەختە بۆ سەر حزبوڵا لە لوبنان ئەنجام بدات
ماڵپەڕی ینێت سەر بە ڕۆژنامەی یەدیۆت ئاهارۆنۆت ئهمڕۆ دوشەممە لە زاری ئەفسەرانی باڵای سپای ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، پەرەسەندنی چالاکیی ڕۆژانەی هێزەکانی ئیسرائیل له چەند مانگی ڕابردودا، خۆڕێخستنهوهی هێزهكانی حزبوڵای لوبنانی ڕاگرتوه، بەتایبەتی لە گوندەکانی دورتر لە سنورەکان.بەرپرسان ئاماژەیان بەوە کردوە، كه نزیکەی 1200 هەڵمەتی زەمینی کە لەلایەن هێزەکانی فیرقەی جەلیلەوە لە ماوەی ساڵی ڕابردودا ئەنجامدراون، بهڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە ئامانجهكانیان بەدەستبهێنن.ئەو بەرپرسانە دەڵێن، "ئەولەویەت ئەوەیە کە هیچ ژێرخانێکی تیرۆریستی لە ماوەی پێنج بۆ 10 کیلۆمەتر لە سنورەوە ئاوەدان نەکرێتەوە، حزبوڵا شارەزایە لە گەڕانەوە بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بۆ چاودێری و شوێنپێهەڵگرتن، ئەگەر پیاوێکی چەکدار لە دوری حەوت یان 10 کیلۆمەترەوە ببینین، دەستبەجێ لەناوی دەبەین".