تاوانێکی دیکەی ژنکوژی لە کرمان
دیاردەی کوشتنی ژنان لە ئێران بەردەوامە و لە دوایین ڕووداودا، لە پارێزگای کرمان دوو ژنی دیکە بوونە قوربانی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە شارۆچکەی «نەودژ»ی سەر بە کرمان، پیاوێک بە چەکی دەمانچە هێرشی کردووەتە سەر هاوسەرەکەی و خوشکی هاوسەرەکەی و هەردووکیانی کوشتووە، پاشان لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە.وەک پیشەی هەمیشەییان، میدیا فەرمییەکانی حکوومەت ناسنامەی قوربانییەکانیان ئاشکرا نەکردووە و تەنیا بە دەستەواژەی دووبارەی «کێشەی خێزانی» هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە.چاودێران دەڵێن بەکارهێنانی ئەم دەستەواژانە هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی تاوانەکە و شاردنەوەی ئەو ڕاستییەی کە نەبوونی یاسای توند و پشتیوانیی سیستەمی قەزایی ڕژیمی ئێران، ڕێگە خۆشکەر بووە بۆ ئەوەی ڕۆژانە ئامارەکانی ژنکوژی لەژێر سایەی دەسەڵاتدا بەرزتر ببنەوە."