نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هەر 10 خولەک جارێک ژنێک لەلایەن کەسێکى نزیکییەوە دەکوژرێ، هەروەها دەڵێت، لە 2024دا پێشکەوتنێکى بەرچاو لە بەرەنگاربوونەوەى دیاردەى ژنکوشتن نەبووە.لە رۆژى جیهانیی بەرەنگاربوونەوەى تووندوتیژى دژى ژناندا، ئۆفیسی ژنان و ئۆفیسی تاوان و هۆشبەرەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکى هاوبەشدا رایانگەیاند، زیاتر لە 50 هەزار ژن و کچ لەلایەن کەسێکى نزیکیان یاخود ئەندامێکى خێزانیان لە 2024 کوژراون. راپۆرتەکە ، ئاماژە بەوە دەکات 60%ـی ئەو ژنانەى لە تەواوى جیهاندا کوژراون، لەلایەن کەسێکى نزیک وەکو باوک، مام و خاڵ، دایک و براوە بووە. لە بەرامبەردا 11%پیاوان لەلایەن کەسێکى نزیکەوە کوژراون.