رووسیا و ئۆکراین بە توندی بۆردوومانی یەکدی دەکەن و دانوستاندنەکانیش بەردەوامن
شەوی رابردوو رووسیا بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر کیێڤ و بەهۆیەوە شەش کەس کوژران؛ لە بەرامبەردا لە هێرشی ئۆکراین بۆ سەر ناوچەی رۆستۆڤ لە رووسیا، سێ کەس کوژران. ئەم پەرەسەندنە سەربازییە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایی پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.دۆناڵد ترەمپ تاوەکو رۆژی 27ی نۆڤمبر، کە دەکاتە پشووی جەژنی سپاسگوزاری لە ئەمریکا، مۆڵەتی داوەتە کیێڤ بۆ ئەوەی وەڵامی پێشنیارەکەی بداتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، پلانێک کە سەرکردەکانی ئەورووپا تێبینییان لەسەری هەیە.