وێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ئەگەری هەیە هەسارەی مەریخ بۆ ماوەیەکی زۆر درێژتر لەوەی زانایان پێشبینییان دەکرد، شیاوی ژیان بووبێت و ئاوی تێدا مابێتەوە.تاوەکو ئێستا زانایان کۆک بوون لەسەر ئەوەی ملیاران ساڵ لەمەوبەر، مەریخ رووبار و دەریاچەی هەبووە و بەرگەهەواکەی ئەستوورتر بووە، بەڵام نزیکەی 3.7 ملیار ساڵ لەمەوبەر بەهۆی تیشکی خۆرەوە بەرگەهەواکەی نەماوە و ئاوەکەی وشک بووەتەوە.بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ کە زانایانی زانکۆی نیویۆرک لە ئەبوزەبی کردوویانە، ئەنجامێکی جیاوازی دەستکەوتووە.