ئیمانوێل ماکرۆن له لێدوانێكدا لهبارهی دهستپێشخهریهكهی ترهمپ پهیوهست به ئۆكراین، باسی لهوهكردوه، "ئەو دەستپێشخەرییەکە کە بە ئاڕاستەیەکی دروستدا دەڕوات، بەرەو ئاشتی. بەڵام لایەنەکانی پلانەکە هەن کە شایەنی گفتوگۆ و دانوستان و باشترکردنن".ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە ئاشتیمان دەوێت، بەڵام ئاشتییەکمان ناوێت کە تەسلیمبوێکی ڕاستەقینە بێت، ئەوە تەنها کاری ئۆکراینەکانە کە بڕیار بدەن کە ئایا ئامادەن دەستبەرداری خاک بن یان نا".ماکرۆن دهشڵێت، "ئەوەی لەسەر مێزەکە هەیە بیرۆکەیەکمان پێدەبەخشێت کە ڕەنگە ڕوسەکان چی قبوڵ بکەن، ئایا ئەوە مانای ئەوەیە ئۆکرانییەکان و ئەوروپییەکان دەبێت قبوڵیان بکەن؟ وەڵامەکە نەخێرە".ئهوهشی وت، "یەکەمین هێڵی بەرگری ئۆکراین لە ئەگەری ئاشتی لەگەڵ ڕوسیادا نوێکردنەوەی سپای وڵاتەکەی دەبێت و ناتوانرێت هیچ سنورێک بۆ ئەوە هەبێت، سەروەت و سامانی بەستوی ڕوسیا لە ئەوروپادایە و تەنها ئەوروپا بڕیار دەدات کە چۆن فڕێبدرێت".