سێ‌شه‌مه 

19 ره‌شه‌مه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەرەڕای فشارەکان ژنانی سنە دژی توندوتیژی دەنگیان بەرز کردەوە

سەرەڕای فشارەکان ژنانی سنە دژی توندوتیژی دەنگیان بەرز کردەوە
خەبات میدیا


لە درێژەی خەباتی مەدەنی و بەردەوامی ژنانی کورد دژی سیاسەتەکانی سەرکوت و جیاکاری، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی سەرماوەز، هاوکات لەگەڵ ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆمەڵێک لە ژنانی بوێر و چالاکوانانی مەدەنی لە شاری سنە، بەبێ گوێدانە فشارەکانی هێزە حکومیەکانی ئێران کۆبوونەوە.لە کاتێکدا دەسەڵات هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ئازادیخوازان، بەڵام ژنانی سنە جارێکی دیکە پیداگریان لەسەر ئەوە کردەوە کە سازش لەسەر مافە سەرەتاییەکانیان ناکەن. ئەوان لەم گردبوونەوەیەدا بە دەنگێکی بەرز داوای ئاسایش، ئازادی و یەکسانییان کرد؛ ئەو مافانەی کە ساڵانێکە لەلایەن یاسا و سیستمی دەسەڵاتداری ڕژیمی ئێران لێیان زەوت کراوە.بەشداربووان لەم چالاکییەدا، وێڕای مەحکومکردنی توندوتیژییەکان، ڕاشکاوانە ڕایانگەیاند کە پێویستە کۆتایی بەو یاسا و کولتوورە بهێنرێت کە توندوتیژی دژی ژنان بەرهەم دەهێنێتەوە. چالاکوانان داوایان کرد کە چیتر ژنان نەکرێنە قوربانیی نەبوونی یاسای پارێزەر و داوای دامەزراندنی میکانیزمێکی کارایان کرد بۆ پاراستنی ژنان و جێبەجێکردنی دادپەروەریی ڕاستەقینە، نەک ئەو دادپەروەرییەی کە تەنها لە بەرژەوەندیی پیاوسالاری و دەسەڵاتدایە.ئەم گردبوونەوەیە پەیامێکی ڕوون بوو بۆ دەسەڵات: کە سەرکوت و ترساندن ناتوانێت ڕێگە لە شەپۆلی داواکاریی ژنان بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان بگرێت."

3 مانگ و 12 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرەڕای فشارەکان ژنانی سنە دژی توندوتیژی دەنگیان بەرز کردەوە

سەرەڕای فشارەکان ژنانی سنە دژی توندوتیژی دەنگیان بەرز کردەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن