ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، لە ساڵی ڕابردوودا، کوژرانی 530 ئافرەت لەلایەن گرووپ و لایەنە جیاوازەکانەوە لە سەرانسەری سوریە تۆمار کردووە. ئەم ڕاپۆرتە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان ومنداڵان و تیشک دەخاتە سەر دۆخی کارەساتباری ئافرەتان لەو وڵاتەدا.لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە: "لەگەڵ دەستپێکی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، ڕایگەیاند، ژنانی سوریە زۆرترین پشکیان لە قوربانیدان بەدەست ململانێکان و بازرگانانی جەنگەوە بەرکەوتووە. ئافرەتان لە بازنەیەکی توندوتیژیدا گەمارۆ دراون کە هەموو ماڵێکی گرتووەتەوە و ئامانج لێی زیانگەیاندنە بە هەمووان بەبێ جیاوازی."