پۆلیسی شاری بەنگالۆر لە باشووری هیندستان رایگەیاند، 9 کەسیان لەسەر دزییەکی گەورە گرتوە، تێیدا باندێک بە شێوازێکی سینەمایی و بە خۆناساندن وەک کارمەندی بانکی ناوەندی، بڕی 70 ملیۆن رووپیە (کە دەکاتە نزیکەی 800 هەزار دۆلار)یان لە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پارە دزیبوو.رووداوەکە حەوتویی رابردوو روویدا، کاتێک چەند چەکدارێک کە خۆیان وەک کارمەندی بانکی بانکی ناوەندیی هیندستان ناساندبوو، رێگەیان لە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارەی کۆمپانیای (CMS) گرت. بەگوێرەی پۆلیس، دزەکان بە بیانووی پشکنینی بەڵگەنامەکان، ئۆتۆمبێلەکەیان راگرتووە، پاشان فەرمانیان بە کارمەندی بەرپرسی پارەکە و دوو پاسەوانەکە کردووە بچنە نێو ئۆتۆمبێلێکی دیکەی. لەو کاتەدا، یەکێک لە ئەندامانی باندەکە ئۆتۆمبێلی پارەکەی لێخوڕیوە و رفاندوویەتی.