شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەحەر کازمی ئازاد کرا

سەحەر کازمی ئازاد کرا

خەباتمێدیا: سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی خەڵکی سنە، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا.

خەباتمێدیا: سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی خەڵکی سنە، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا.
هەواڵدەری هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٩، سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دوای تەواو بوونی ماوەی ٢٠  مانگی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
سەحەر کازمی ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨ (٩ی ئاگۆستی ٢٠ ١٨)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارە بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی نیزام“ لە ڕێگای ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.
ئەو حوکمە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ٢٠  مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


4 ساڵ و 8 مانگ و 10 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەحەر کازمی ئازاد کرا

سەحەر کازمی ئازاد کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن