ڕووسیا ژمارەیەک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی کیێڤی پایتەختی ئۆکراین کرد و بە هۆیەوە شەش کەس کوژراون و ژمارەیەک کەسی دیکەش بریندار بوون.ئەم هێرشە خوێناوییە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا پلانێکی بۆ ئاگربەست و ئاشتی خستووەتەڕوو و تا بە هۆیەوە کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت.ئاندری سیبیگا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراین، ڕایگەیاند "پوتین بە هێرشێکی مووشەک یو درۆنی دژی ئۆکراین وەڵامی تیرۆریستیی خۆی بە پێشنیارەکانی ئاشتیی ئەمریکا و سەرۆک ترەمپ دایەوە".