کۆمپانیای بەناوبانگی بواری پەیوەندییەکان(نۆکیا) دەچێتە نێو بواری وەبەرهێنان لە بواری زیرەکی دەستکرد و کلاود لە ئەمەریکا.گەورە کۆمپانیای پەیوەندییەکانی فینلەندا (نۆکیا) ئامانجی نوێی بۆ گۆڕانکاریی ستراتیژی کارکردنی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، پلانی هەیە لە ئەمەریکا، وەبەرهێنان لە تەکتنەلۆجیاکانی ژیری دەستکرد و کلاود بکات، ئەمەش وەک هەنگاوێک لە پێشبڕکێی جیهانیی بۆ زاڵبوون بەسەر نەوەی داهاتووی ژێرخانی ژیری دەستکرد.ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە کۆی وەبەرهێنانەکە بگاتە چوار ملیار دۆلار، کە لە ڕێگەی تێکەڵەیەک لە سەرمایەی تایبەتی نۆکیا و بودجەی تایبەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بۆ یارمەتی و قەرزە گریمانەییەکان پارەدار دەکرێت.