ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئۆکتۆبری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لە بارەی پلانی ئاشتی لە ئۆکراین، ڕایگەیاند، لایەنی ڕووسی نەرمییان نواندووە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆکراین، گەورەترین لێبوردەیی ڕووسیا ئەوەیە کە ئامادەیە هێرش و بۆردومانەکانی بوەستێنێت، هەروەها دابڕان و دابەشکاری لە زەوییەکانی ئۆکراین ڕابگرێت. بە وتەی ترەمپ "ئەگەر ململانێکان بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بن، لە کۆتاییدا ئۆکراین دەبێتە خاکی ڕووسیا، بۆیە دەبێت ئۆکراینش ئامادەی ئاشتی ببێت."لە لایەکی دیکەوە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، ڕایگەیاندووە، "پلانی ئاشتی لە لایەن ئەمەریکاوە چارەسەری کۆتای دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین، واشنتن داوای کردووە ڕووسیا نەرمی بنوێنێت، ئێمەش ئامادەین".