تاران لە لوتکەی پیسیدا؛ پێوەر گەیشتە ٢٣٣ و شار پەکخرا
بەپێی نوێترین داتاکانی دامەزراوەی < آیکیو ایری> سویسری، ئەمڕۆ پێوەری کوالێتی هەوای تاران ژمارەی پێوانەیی و مەترسیداری ٢٣٣ی تێپەڕاندووە؛ دۆخێک کە لە پۆلێنی «زۆر ناتەندروست»دا جێی دەبێتەوە و زەنگێکی مەترسیدارە بۆ تەندروستیی سەرجەم دانیشتووانی ئەو شارە.بەهۆی سەختیی دۆخەکەوە و بی دەسڵاتی حکومتی ئێران جاریکیکە، پارێزگاری تاران ناچار بوو بڕیاری داخستنی سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکان بدات و پرۆسەی خوێندن کرایە ئۆنلاین، هاوکات فەرمانگەکان بۆ کەمکردنەوەی هاتوچۆ خرانە دۆخی کارکردن لە دوورەوە.شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن، سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەکان، بەڵام «نەبوونی بەڕێوەبردنێکی کاریگەر، داڕزانی کەرتی گواستنەوەی گشتی و بێباكی دامەزراوە حکومییەکان»، هۆکاری سەرەکیی خنکانی تارانن بە دەست دووکەڵ و ژەهرەوە."