بیلال ئەحمەدیئازەر لە نەڵۆس گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە
لە کوردستانی ئێران، شەپۆلی گیران و فشارە ئەمنییەکان بۆ سەر هاووڵاتییان بەردەوامە.لە نوێترین پێشهاتدا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری شنۆ، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی (بیلال ئەحمەدیئازەر) و گرتویانە.بەپێی زانیارییەکان، ئەم ڕووداوە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز، لە شارۆچکەی (نەڵۆس)ی سەر بە شنۆ ڕوویداوە. سەرچاوەکان پیداگریی لەوە دەکەنەوە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی ناوبراو، توندوتیژییان بەکار هێناوە و بە شێوەیەکی دڕندانە گرتویانە.هیشتا، بیلال ئەحمەدیئازەر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری گرتنەکەی یان ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، لە بەردەستدا نییە."