ئیرلەند دەیەوێت کۆچەر و گەشەی دانیشتووان سنووردار بکات
جیم ئۆکاڵاهان، وەزیری دادی ئیرلەند بە رۆژنامەوانانی ڕاگەیاند: "پار دانیشتووانمان 1.6 زیادی کرد، کە حەوت هێندەی تێکڕای یەکێتیی ئەورووپایە."ئۆکاڵاهان وتی، حکومەت پێیوایە "رێژەی زیادبوونەکە پێویستی بە وەڵامدانەوەیەکی سیاسییە". ئاماژەی بەوەش کرد، گەشەی دانیشتووان "زۆر بەرزە" و فشار دەخاتە سەر توانای وڵاتەکەیان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و نیشتەجێبوون. ئیرلەند شایەتی هەڵکشانێکی بەرچاوی داواکارییەکانی مافی پەنابەری بووە. پار 18 هەزار و 651 پەناخواز داوای مافی پەنابەرییان کرد لەکاتێکدا پێرار 13 هەزار و 276 کەس داوایان کردبوو.