لە هۆنگکۆنگ ئاگر لە 8 بینای نیشتەجێبوون کەوتەوە و 36 کەس کوژران
ڕۆژی چوارشەممە، ئاگرێکی گەورە لە هەشت باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە هۆنگکۆنگ کەوتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 36 کەس کوژران، میدیای خۆجێیش دەڵێت، چەند کەسێک لەنێو باڵەخانەکاندا گیریان خواردووە. ئاگرەکە سەرەتا لە چەند ئەسکەلەیێکی کرێکاران دروستبوو، دواتر چەند شوقەیەکى لە کۆمەڵگەی وانگ فوک کۆرت لە ناوچەى تای پۆی گرتەوە، پاشان بەشەکانی دیکەی باڵەخانەکانیشی گرتەوە.لەگەڵ خۆرئاوابوون، بڵێسەی ئاگرەکە ئاپارتمانەکانی رووناک کردەوە، هەروها هیشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.