نەتەوە یەکگرتووەکان: لە دوو ناوچەی سوودان قاتوقڕی راگەیێندراوە
بەرنامەی خۆراکی جیهانی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، هۆشدارییەکی تووندی دا لەبارەی قەیرانی برسێتی لە سوودان و رایگەیاند، دوو ساڵ و نیو شەڕی ناوخۆ، زیاتر لە 21.2 ملیۆن کەسی رووبەڕووی برسێتیی تووند کردووەتەوە و قاتوقڕی لە دوو ناوچەدا بە فەرمی ڕاگەیاندوە. ئاژانسەکە پیداگریی کردەوە، سەرەڕای ئەوەی توانیویانە لە هەندێک ناوچە برسێتی کەم بکەنەوە، بەڵام بۆ بەردەوامبوون و فراوانکردنی یارمەتییەکانیان پێویستیان بە 662 ملیۆن دۆلاری بەپەلە هەیە.