دووشه‌مه‌‌ 

18 ره‌شه‌مه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دیداری سازمانی خەبات و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان

دیداری سازمانی خەبات و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان
خەبات میدیا

دیداری سازمانی خەبات و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۵ی سەرماوەز ۱۴۰۴، هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پێکهاتوو له بەڕێزان: ئەمجەد حوسێن پەناهی ئەندامی دەستەی کارگێری کومیتەی ناوەندی، محەممەد حەکیمی ئەندامی کومیتەی ناوەندی،
ئارمان کورد ئەندامی کومیتەی ناوەندی، محەممەد قوربانی ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندی و ئاگرین سنە کادری پەیوەندییەکان، سەردانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان، شۆڕشی حاجی، ماردین زاهدی و ئاکۆ زالییە، ئەندامانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات، پێشوازی گەرمیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا چەند باسێکی گرنگ، وەک دۆخی جیهان بەگشتی، هەلوومەرجی ڕژیمی ئێران و درێژەی سیاسەتەکانی پاش شەڕی ۱۲ ڕۆژەو هەوڵی بۆ پشتگیری پاشماوەکانی بەرەی مقاومەت، هەوڵەکانی بۆ دروست کردنی بۆمبی ناوکەیی و هەوڵ بۆ دروست کردنی چەک کۆمەڵکوژی، قەیرانی ئابوری، کومەڵایەتی و سیاسیی، باسی لێوەکرا. هەروەها باس لە نزیکبونەوەی زۆرتری هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و یەکیەتی و تەباییان بە زەرورەتێکی گرنگ و مێژووی ناوبرا. 
دوولایەن پێداگریان لە سەر دۆستی لەمێژینەیان کردەوەو باوەڕیان وابوو دەبێ ئەو دۆستایەتیە گشتگیرتر و پتەوتر بکرێت.

3 مانگ و 10 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیداری سازمانی خەبات و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان

دیداری سازمانی خەبات و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن