دووشه‌مه‌‌ 

18 ره‌شه‌مه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئوسترالیا باڵیۆزی حکومتی ئێرانی دەرکرد و سپای پاسدارانی بە «تیرۆریست» ناساند

ئوسترالیا باڵیۆزی حکومتی ئێرانی دەرکرد و سپای پاسدارانی بە «تیرۆریست» ناساند
خەبات میدیا

ئوسترالیا باڵیۆزی حکومتی ئێرانی دەرکرد و سپای پاسدارانی بە «تیرۆریست» ناساند

حکوومەتی ئوسترالیا بە فەرمی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئیرانی وەک «پاڵپشتیکاری حکومتی بۆ تیرۆر» ناساند.پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە دەزگا هەواڵگرییەکانمان بەڵگەی تەواویان دەستکەوتووە کە سپای پاسداران دەستی هەبووە لە پلانڕێژیکردن بۆ هێرشکردنە سەر کۆمەڵگەی جووەکان لە ناو خاکەکەماندا.بەپێی یاسا نوێیەکەی ئوسترالیا، ئێستا سپای پاسداران یەکەم دەزگای حکوومییە کە دەخرێتە ئەم لیستە ڕەشەوە و لەمەودوا هەر کەسێک لە ئوسترالیا پەیوەندی بەو هێزەوە هەبێت، وەک «تاوانبار» مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.هەروها سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا زۆر بە توندی وەڵامی ڕژیمی ئێران دەداتەوە؛ دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت ڕژیمی ئێران لە پشت دوو هێرشی دژە-جوو بووە، باڵیۆزی حکومتی ئێرانیان لە وڵاتەکەیان دەرکردووە و دەرگای باڵیۆزخانەی ئوسترالیاش لە تاران داخراوە و چالاکییەکانی هەڵپەسێردراون.ئەمە بە یەکێک لە توندترین هەڵوێستە دیپلۆماسییەکانی ئوسترالیا دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران دادەنرێت.

3 مانگ و 10 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئوسترالیا باڵیۆزی حکومتی ئێرانی دەرکرد و سپای پاسدارانی بە «تیرۆریست» ناساند

ئوسترالیا باڵیۆزی حکومتی ئێرانی دەرکرد و سپای پاسدارانی بە «تیرۆریست» ناساند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن