بەرپرسانی ئیسرائیل: پێویستمان بە پلانی ئۆپەراسیۆن هەیە بۆ داماڵینی چەک لە حەماس
بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی 12ی ئیسرائیل، حەماس "بەردەوامە لە چەسپاندنی کۆنتڕۆڵی خۆی لە کەرتی غەززە، بە پشتگوێخستنی بانگەوازەکانی چەکداماڵین".
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە هۆشدارییەکی دامەزراوە ئەمنییەکە کراوە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە ئەنجومەنی وەزیران بیستراوە، کە حەماس دەسەڵاتی خۆی بەهێز دەکات و تواناکانی تازه دهكاتهوه و دەگەڕێتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نزیکەی تەواوی کەرتی غەززە.ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی 25 شارەوانی کەرتەکە 13 شارەوانی "گەڕاونەتەوە بۆ چالاکیی تەواو، پۆلیس و بازگەکانیش جارێکی دیکە جێگیرکراونەتەوە".