دووشه‌مه‌‌ 

18 ره‌شه‌مه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەڵگەنامەی واژۆکراوی پوتن: 95%ی دانیشتوانی ئۆکراین دەکەینە ڕوسی

بەڵگەنامەی واژۆکراوی پوتن: 95%ی دانیشتوانی ئۆکراین دەکەینە ڕوسی
خەبات میدیا

بەڵگەنامەی واژۆکراوی پوتن: 95%ی دانیشتوانی ئۆکراین دەکەینە ڕوسی


بەڵگەنامەیەک کە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا واژۆی لەسەر کردوە و دوێنێ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، داوای "بەهێزکردنی زمان و ناسنامەی ڕوسی" کردوە لە بەشێک لە ئۆکراین کە لەلایەن مۆسکۆوە لکێنراون لەدوای داگیرکردنی ئۆکراین لە ساڵی 2022.بەڵگەنامەکە بە ناونیشانی "ستراتیژی سیاسەتی نیشتمانی ڕوسیا تا ساڵی 2036" وەک فەرمانێک دەرچوە کە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە واژۆ کراوە، داوای "رێوشوێنی ئەوە دەکات کە تا ساڵی 2036  لە 95%ی دانیشتوانی ئۆکراین ڕوسی بن".هەروەها بەڵگەنامەکە پێویستی "گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیادە بۆ بەهێزکردنی ناسنامەی مەدەنی ڕوسیی گشتگیر و چەسپاندنی بەکارهێنانی زمانی ڕوسی و کارکردن لە دژی هەوڵەکانی دەوڵەتانی بیانی نادۆستانە بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان نەتەوەکان و گروپە ئایینییەکان و دروستکردنی دوبەرەکی لەناو کۆمەڵگادا" خستوه‌تەڕو.

3 مانگ و 10 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڵگەنامەی واژۆکراوی پوتن: 95%ی دانیشتوانی ئۆکراین دەکەینە ڕوسی

بەڵگەنامەی واژۆکراوی پوتن: 95%ی دانیشتوانی ئۆکراین دەکەینە ڕوسی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن