رۆژی هەینی 28-11-2025 بەڕێوەبەرایەتیی ئاگرکوژێنەوەی هۆنگ کۆنگ رایگەیاند، دوای زیاتر لە 40 سەعات، ئاگرەکە "کوژێندرایەوە" و لەو ماوەیەشدا کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە کوژرا.رۆژی چوارشەممە 26-11-2025 ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەکانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی (وانگ فوک کۆرت) لە ناوچەی تای پۆ لە هۆنگ کۆنگ کەوتەوە، کە کاری نۆژەنکردنەوەیان تێدا دەکرا. ئاگرەکە بە خێرایی بە حەوت تاوەری کۆمەڵگەکەدا بڵاوبووەوە کە هەر یەکەیان 31 نهۆمە و بە گشتی هەزار و 984 شوقەی تێدایە.هۆنگ کۆنگ هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەری چینە و دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە.