چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەهۆی لافاوەکەی وڵاتانی ئاسیا زیاتر لە هەزار کەس بوونەتە قوربانی

بەهۆی لافاوەکەی وڵاتانی ئاسیا زیاتر لە هەزار کەس بوونەتە قوربانی
خەبات میدیا

بە گوێرەی نوێترین ئاماری ڕاگەیەنراو، ژمارەی قوربانییانی ئەو لافاوەی چەند وڵاتێکی ئاسیای گرتووەتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار کەس.لە حەوتوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ و بەردەوام وڵاتانی سریلانکا و بەشێکی بەرفراوانی سوماترا لە ئیندۆنیزیا و باشووری تایلاند و باکووری مالیزیای گرتووەتەوە. بارانە بەخوڕەکە دانیشتووانی ناوچەکانی ناچارکردووە پەنا بۆ سەربانی خانووەکان بەرن و چاوەڕێی تیمەکانی فریاگوزاری بکەن کە بە بەلەم و هێلیکۆپتەر بێن و ڕزگارییان بکەن، ئەمەش لەکاتێکدابوو ڕێگای گەیشتن بە تەواوی گوندەکان پچڕاوە. حکوومەتەکانی ئەو وڵاتانە، فەرمانیان بە سەربازەکانیان کردووە فریای هاووڵاتییان بکەون.

3 مانگ و 30 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەهۆی لافاوەکەی وڵاتانی ئاسیا زیاتر لە هەزار کەس بوونەتە قوربانی

بەهۆی لافاوەکەی وڵاتانی ئاسیا زیاتر لە هەزار کەس بوونەتە قوربانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن